فوتساڵی ئافرۆدێت سیروانی شارەزووری شی كردەوە
تیپی فوتساڵی یانەی ئافرۆدێت دۆستانە یارییەكی لەكچانی سیروانی شارەزوور بردەوەو پێك هاتەی تیپەكەی زیاتر جێگیركرد.
لەشاری هەڵەبجەی شەهیدو لەیارییەكی دۆستانەدا تیپی فوتساڵی یانەی ئافرۆدێت بوو بەمیوانی فوتساڵی سیروانی شارەزوور، ئەو یارییە كەلەچوارچێوەی ئامادەكارییەكانی هەردوو یانەكەیە بۆ خولی فوتساڵی كچانی كوردستان، كچانی ئافرۆدێت تێیدا باڵا دەست بوون و گۆڵبارانی كچانی سیروانی شارەزووریان كرد، بۆیە سەرەنجام یارییەكە بەئەنجامی 10 گۆڵی بێ بەرامبەر بەسودی ئافرۆدێت كۆتایی پێ هات .
(خالید عەزام) راهێنەری فوتساڵی ئافرۆدێت پێی راگەیاندین لەم هەفتەیەدا دوایەكەی مەشقی خۆیان دەكەن و دواتر پشووی چەژنی قوربان وەردەگرنء دواتریش تەواو بۆ خولی كوردستان ئامادە دەبن.
جێی باسە بریارە رۆژی 16 ی مانگی داهاتوو لەیەكەم یاری خۆی لەخولی فوتساڵی كچانی یانەكانی كوردستاندا، ئافرۆدێت رووبەڕوی كچانی یانەی پیرەمەگرون ببێتەوە.
