هەولێر پاڵەوانی کوردستانە بۆ بەرزکردنەوەی قورسایی

هەولێر پاڵەوانی کوردستانە بۆ بەرزکردنەوەی قورسایی
لە شاری سلێمانی پاڵەوانێتی کوردستان بۆ بەرزکردنەوەی قورسایی لەسەر ئاستی پێشکەوتووان بۆ کوران بەرێوەچوو، لەم پاڵەوانێتیەدا 10 یانە بەشداری تیاییدا کردبوو و زیاتر لە 52 یاریزان رکابەرییان لەسەر 8 کێش دەکرد، لەم پاڵەوانێتیەدا یاریزانانی یانەی هەولێر توانیان کۆنترۆڵی رکابەرییەکە بکەن و پلەی یەکەم بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن، ئەنجامی رکابەرییەکان بەمشێوەیە بوو
یەكەم: یانەی هەولێر 645 خاڵ
دووەم: یانەی پێشکەوتن 552 خاڵ، سێیەم: یانەی زاخۆ 504 خاڵ، چوارەم: یانەی ئاڵتون کۆپری، پێنجەم: یانەی سلێمانی، شەشەم: یانەی قەڵا، حەفتەم: یانەی تەئاخی، هەشتەم: یانەی بابەگورگور، نۆیەم: یانەی سەرچنار، دەیەم: یانەی ئارارات
ئەم پاڵەوانێتیە ماوەی دوو رۆژی خایاند بە سیستەمی جیهانی بەرێوەچوو بەسەرپەرشتی یەکێتی بەرزکردنەوەی قورسایی کوردستان بەهاوکاری لێژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان بەرێوەچوو
Top