یانەی هەولێر کۆنترۆڵی پاڵەوانێیەتی پایسکلسواری کوردستان کرد
لەسەر ئاستی پێشکەوتووان بۆ کوران
یەكەم:هەولێر، 2- سۆلاڤ، 3- پێشکەوتن
لەسەر ئاستی تاک بۆ کوران
یەكەم:ئەیاد محەمەد سۆلاڤ، 2- دلۆڤان کۆسرەت پێشکەووتن، 3- محەمەد ئیحسان سۆلاڤ
لەسەر ئاستی لاوان بۆ کوران
یەكەم:برایەتی، 2- سۆلاڤ، 3- عەمادیە، 4- هەولێر
لەسەر ئاستی تاک بۆ لاوان
یەكەم:هونەر محەمەد یانەی برایەتی، 2- ئاری جەلال یانەی برایەتی، 3- زانا محەمەد یانەی برایەتی، 4- عوسمان عەلی یانەی هەولێر
لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتووان بۆ کوران
یەكەم:هەولێر، 2- سۆلاڤ، 3- دهۆک
لەسەر ئاستی تاک
یەكەم:هێمن ئەحمەد یانەی هەولێر، 2- نیاز یانەی دهۆک، 3- زیرەک جوتیار یانەی هەولێر
لەسەر ئاستی کچان
یەكەم:نەورۆز، 2- برایەتی، 3- دووکان، 4- فەتات هەولێر
لەسەر ئاستی تاک بۆ کچان
یەكەم:زریان عەتا یانەی نەورۆز، 2- سۆزی دلشاد یانەی نەورۆز، 3- لەنیا سەلام یانەی فەتات هەولێر
لە لێدوانێکی تایبەتدا راهێنەری هەولێر موسی موحسین گوتی: راستە یانەکەمان بە کۆی گشتی توانی پلەی یەکەم بە دەستبهێنێت، بەڵام بە گشتی ئاستی یاریزانەکان وەکو پێویست نەبوو و ئێمە چاوەڕوانمان دەکرد لە تاک یاریزانەکانی یانەی هەولێر بتوانن پلەی یەکەم بە دەستبهێننن بەڵام لە نێو رکابەرییەکە پێنج یاریزانی یانەکەمان هەوڵی بە دەستهێنانی پلەی یەکەمیان دا ئەمەش بووە هۆکاری لە دەستدانی پلەی یەکەم و یاریزانی یانەی سۆلاڤ ئەم هەلەی قۆزیەوە توانی ببێتە پاڵەوان
لە درێژەی قسەکانیدا موسی موحسین گوتی: لە پاڵەوانێتیەکانی داهاتوو ئەم کێشەیە چارەسەر دەکەین
