فێرگسۆن – گەر بەرگریکارەکانی من ئامادە بن ئەوا چامپیۆنز دەبەمەوە
یونایتد توانی لە هەردوو یاری یەکەمی خۆی لە ئەوروپا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت بەسەر هەردوو یانەی کلوج و گاڵاتەسەڕای،بەڵام تا ئێستا چەند بەرگریکارێکی پێکاوی هەیە و ئەمەش کاریگەری هەبووە لەسەر ئاستی هێڵی دواوە تایبەت بە هۆی ئامادە نەبوونی هەرسێ یاریزان نیمانیا ڤیدیچ،کریس سمۆڵینگ و فیل جۆنز،فێرگسۆن لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی دەیلی میڕۆر ووتی :
بەڕاستی شتێکی ناخۆشە کە لە چەند ساڵی ڕابردوو نازناوی چامپیۆنزلیگ ـمان نە بردۆتەوە،تایبەت ئەو ساڵانەی کە زۆر لێی نێزیک ببوینەوە،بەڵام هەرگیز نابێ دەست بەردار بیت چونکە ساڵێکی تر دێتەوە و جارێکی تر بەژداری تێدا دەکەیت،یاری کۆتایی ئەمساڵە لە وێمبلی دەبێت و ئەمەش پاڵنەرێکی بەهێزە بۆ ئێمە،ئەگەر بەرگریکارەکانم ئامادە بن ئەوا چانسێکی گەورەمان دەبێت بۆ بەدەست هێنانی ئەو نازناوە.
