“شکاندنی ژمارەی ھاتریکەکان”نوێترین بەرھەمی میسی ـە

“شکاندنی ژمارەی ھاتریکەکان”نوێترین بەرھەمی میسی ـە
لیۆنێل میسی ، یاریزانی یانەی بەرشلۆنە و ھەلبژاردەی ئەرژەنتین بە تۆمارکردنی ھاتریکەکەی لە یاریگای ریازۆر ، بەردەوامە لەسەر شکاندنی ژمارە پێوانەییەکان لەگەل بلوگرانا و تانگۆ.
بەھاتریکەکەی دوێنێ شەوی ، میسی ژمارەی ھاتریکەکانی لەسالی ٢٠١٢ گەیاندە نۆ ھاتریک کە حەوتیان لەگەل یانەکەیەتی و دووانەکەی تریشی لەگەل سەماکەرانی تانگۆیە.
ھاتریکەکەی بەرامبەر لاکەڕۆنیا میسی کردە یەکەمین یاریزانی یانەی بەرشلۆنە کە توانیبێتی ١٥ ھاتریک لە خولی یانەکانی ئیسپانیا تۆماربکات.
میسی بەتێپەڕبوونی ھەشت جەولەی خولی یانەکانی ئیسپانیا گۆلکاری لالیگایە بە تۆمارکردنی ١١ گۆل.
Top