توركیا ئۆزێلێكی نوێی هه‌نارده‌ی ئه‌ڵمانیا كرد
سایتی ( كراڵ سپۆر)-ی توركی ئه‌وه‌ی بڵاوكردۆته‌وه كه Barış Atik ی یاریزانی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك توركی ئێسته بۆته یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی توركیا‌و ڕه‌گه‌زنامه‌ی ته‌واوه‌تی ئه‌ڵمانی پێبه‌خشراوه .
له لای خۆیه‌وه سوله‌یمان كیریشی یاریزانی دێرینی توركیا ئه‌وه‌ی خستۆته ڕوو كه ئه‌وان گه‌شبین بوون به‌وه‌ی ئاتیك یاری بۆ توركیا به‌ڵام وا دیاره ئه‌و توركیای به په‌سه‌ند نه‌زانی و ئه‌ڵمانیای هه‌ڵبژارد بۆیه پێمان وایه ئۆزیلێكی ترمان به‌خشیه ئه‌ڵمانیا .
ئه‌و یاریزانه له ساڵی 1995 له وڵاتی ئه‌ڵمانیا له دایكبووه له ئێستاشدا به ئه‌ستێره‌یه‌كی دره‌وشاوه‌ی ئه‌ڵمانیا ئه‌ژمار ده‌كرێت .
