مۆرینیۆ – بارسا داوای پیپێ کرد بوو!

مۆرینیۆ – بارسا داوای پیپێ کرد بوو!
خۆسێ مۆرینیۆ ڕوونی کردەوە کە بارسێلۆنا گرنگی بە بەرگریکار پیپێ دا بوو.



ڕاهێنەری تەمەن ٤٩ ساڵان لە پرێس کۆنفڕانسی دوێنێ هەینی ـدا بەر لە یاری تیمەکەی بەرامبەر یانەی سێلتا ڤیگۆ ڕوونی کردەوە کەوا بارسا ڕۆژێک لە ڕۆژان گرنگی بە بەرگریکاری نێونەتەوەیی پۆرتوگال ـی دابوو،لە پرسیارێکدا سەبارەت بەو ڤیدیۆـیانەی کە بڵاو کراونەتەوە لە یاری کلاسیکۆـی ڕابردوو تیادا ڕوونی دەکەنەوە کە پیپێ چەندین جار هەواڵی فاوڵ دروست کردنی داوە،ووتی :

من هیچ ئاگاداری ئەو ڤیدیۆـیانەی پیپێ نیم،من تەنها ئەو شتە دەزانم بەر لە نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی دوو یانەی گەورە لەسەر هێڵ بوون و داوای واژوویی ئەویان دەکرد،بەڵام نازانم ئایا ئەو یانەیەی کە لەسەر هێڵ بوو ئەو یانەیە کە ڤیدیۆـیەکانی بڵاو کردۆتەوە!.
Top