پاکۆ هێرێرا – ئەم ڕیال مەدریدە باشترینی مێژوویی خۆیەتی

پاکۆ هێرێرا – ئەم ڕیال مەدریدە باشترینی مێژوویی خۆیەتی
پاکۆ هێرێرا پێی وایە پێکهاتەی ئێستای یانەی ڕیال مەدرید باشترین پێکهاتەیە لە مێژوویی ئەو یانەیە.



سێلتا ڤیگۆ ئەمشەو لەسەر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ڕووبەڕوویی مەدرید دەبێتەوە و ڕاهێنەری سیلێستی پێی وایە خۆزێ مۆرینیۆ بەهێزترین پێکهاتەی هەیە،لە لێدوانێکیدا ووتی :

ئەمە باشترین ڕیال مەدریدـە لە مێژوودا،لە وەرزی ڕابردوو ئەوان باشترین هێڵی هێڕش بردنیان هەبوو،دەتوانن بە خێرایی یارییەکە یەکلایی بکەنەوە،لەم وەرزە بە جیاوازی دەستیان پێکردووە بەڵام خەریکە ستایلی جارانیان دەگەڕێتەوە.ئەوان باشترین گۆڵپارێزیان هەیە لە جیهان کە ئەویش ئیکێر کاسیاس ـە وە باشترین هێڵی بەرگری کە لە سێرجیۆ ڕامۆس پێکدێت و سەرباری ئەمەش هەبوونی چابی ئاڵۆنزۆ لە هێڵی ناوەڕاست کە هێزێکی ئەوتۆیان پێ دەبەخشێت،سەبارەت بە کریستیانۆ ڕۆنالدۆـش ئەوا شان بە شانی لیۆنێل مێسی باشترینی جیهانن.
Top