ڤینگەر : دیاردەی رەگەزپەرستی تەنھا “رەش و سپی” نیە

ڤینگەر : دیاردەی رەگەزپەرستی تەنھا “رەش و سپی” نیە
راھێنەری یانەی ئەرسنال داوایکرد کە ھەلمەتی بەگژداچوونەوەی رەگەزپەرستیەتی بەرفراوان بکرێت ، و ئلشکراشیکرد کە رەگەزپەرستی تەنھا لە چوارچێوەی “رەش و سپی” کۆنابێتەوە.
ئارسن ڤینگەر راھێنەری یانەی ئەرسنال ، لە لێدوانێکیدا بۆ راگەیاندکاران پێویستی بەگژداچوونەوەی رەگەزپەرستیەتی دووپاتکردەوە و گوتی :”رەگەزپەرستی تەنھا لە چوارچێوەی رەش و سپیدا کۆنابێتەوە ، بەلکو ھەموو ئەو سوکایەتیانە دەگرێتەوە کە تاکو ئێستا لە یاریگاکان بوونیان ھەیە ، بۆیە پێویستە ھەموومان بەگژ ئەم دیاردەیە دا بچینەوە”.
شایەنی باسە لە ئینگلتەڕا دیاردەی رەگەزپەرستی لەولاتەکانی تر بوونی زیاترە ، بەھۆی ئەوەی ولاتێکی ھەمەڕەنگە کە بەمدواییانە جۆن تێری بەھۆی بەکارھێنانی وتەی رەگەزپەرستی بۆ ماوەی ٤ یاریی سڕکرا ، و دانی رۆزی بەرگریکاری ھەلبژاردەی ئینگلتەڕای ژێر ٢١ سالان لە یارییان لەبەرامبەر ھەلبژاردەی سڕبیای ژێر ٢١ سالان وتەی رەگەزپەرستی لەبەرامبەر بەکارھات بوو.
Top