قڕانی یاریزانەکانی ریال مەدرید بەردەوامە و ئەمجارەیان ڤاران چووە دەرەوەی بازنە

قڕانی یاریزانەکانی ریال مەدرید بەردەوامە و ئەمجارەیان ڤاران چووە دەرەوەی بازنە
دوای ئەوەی شەش یاریزانی یانەی ریال مەدرید بەھۆی یاریکردنیان لەگەل ھەابژاردەی ولاتەکانیان تووشی پێکان ھاتن ، ئەمڕۆ خۆزی مۆرینھۆ ھەوالی پێکرانی رافائیل ڤارانی پێگەیشت کە بەپێی پشکنینە پزیشکیەکان دەرکەوتووە کە تووشی گرژبوونی ماسولکە ھاتووە و یاریزانە فەڕەنسیەکە بەشداریی لە راھێنانەکانی دوێنێی یانەی مێرەنگی نەکرد و ئەوەندەی تر بارودۆخی یانەی ریال مەدرید و پێکھاتەی خۆزی مۆرینھۆی شلۆقتر کرد.
برگریکارە مەدریدیەکە لە ئەنجامی ماندوبوونێکی زۆرەوە تووشی ئەم پێکانەی ھاتووە کە لەم ھەفتەیەدا دوو یاریی لەگەل ھەلبژاردەی فەڕەنسای ژێر ٢١ سالی ئەنجامداوە.
١٩یاریزانی یانەی ریال مەدرید لەگەل ھەلبژاردەی ولاتەکانیان بەشدارییان لە یارییەکانی چەند رۆژی رابردوو کردووە و ٧ یاریزانیان تووشی پێکان ھاتوون و لە حالی حازردا یانەی ریال مەدرید تووشی کێشەیەکی گەورە بووە.
Top