میسی لەبەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ٩٠ خولەکی تەواو یاریی ناکات
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لە بلاڤۆکی ئەمڕۆیدا ئاشکرایکردووە کە راھێنەری یانە پێشەنگەکەی لالیگا لە یارییەکەی رۆژی شەموو بڕیاریداوە ھەریەکە لەلیۆنێل میسی و خافێر ماسکیرانۆ لە سەرەتای یارییەکەوە لە شوێنی یاریزانە زەخیرەکانەوە سەیری یارییەکە بکەن ، بەھۆی ئەوەی ھەردوو یاریزانە ئەرژەنتینیەکە لەگەل ھەلبژاردەی تانگۆ تووشی ماندوبوون و شەکەتییەکی زۆر ھاتوونە و پێویستیان بە پشوودانە.
شایەنی ئاماژەپێکردنە یانەی بەرشلۆنە کاتژمێر ١١ـی رۆژی شەمووی داھاتوو لە یاریگای ریازۆر دەبێتە میوانی یانەی دیپۆرتیڤۆ لاکەڕۆنیا.
