سۆلاڤی نوێ پاڵەوانی جیمناستیكی كچانی كوردستان بوو

سۆلاڤی نوێ پاڵەوانی جیمناستیكی كچانی كوردستان بوو
بەمەبەستی زیاتر خزمەت كردنی یاری جیمناستیك لە ئاستی كچان لە شارەكانی كوردستاندا و وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆی یەكێتیی ناوەندی جیمناستیكی كوردستان لەهۆڵی شەهید شاخەوان لە كۆلێژی پەروەردەی وەرزشی هەولێر بۆ ماوەی دوورۆژ بەبەشداری حەفت یانەی شارەكانی كوردستان و زیاتر لە 30 یاریزانی یانەكانی پاڵەوانێتیی جیمناستیكی یانەكانی كوردستان بەڕێوەچوو، لەم بارەشەوە عەبدولرەحمان ئادەم بەگۆڤاری گوڵانی راگەیاند: ئێمە وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆمان و زیاتر گرنگیدان بە یاریی جیمناسیتك لە شارەكانی كوردستان، ئەم پاڵەوانێتییەمان ئەنجامدا و بەردەاومیش دەبین بە كردنەوەی پاڵەوانێتیی زیاتر بۆ یانەكانی كوردستان.ئەنجامی كۆتاییش بەم شێوەیە بوو.
ئەنجامی تیپ
1-یانەی سۆلاڤی نوێ
2-یانەی پێشمەرگەی هەولێر
2-یانەی كەیوان
3-یانەی تەئاخی
تاكی گشتی
1-نەبا جاسم –سۆلاڤی نوێ
2-مریەم عەبدولحەمید-پێشمەرگەی هەولێر
3-سەفا رەعد- سۆلاڤی نوێ
Top