تیروپشكی یارییەكانی پاڵاوتن بۆ جامی نەتەوەكانی ئاسیا راكێشرا
كۆمەڵەكان بەم شێوەیەن:
كۆمەڵەی یەكەم: ئوردەن – سوریا- عومان – سەنغافوورە
كۆمەڵەی دووەم: ئیران – كوەیت – تایڵاند – لوبنان
كۆمەڵەی سێیەم: عێراق – چین – سعودیە – ئەندنووسیا
كۆمەڵەی چوارەم: قەتەر- بەحرەین- یەمەن- مالیزیا
كۆمەڵەی پێنجەم: ئۆزباكستان – ڤێتنام – ئیمارات – هۆنگ كۆنگ
جێگەی باسە لە هەر كۆمەڵەیك دوو هەڵبژاردە راستەوخۆ سەردەكەوێت بۆ جامی نەتەوەكانی ئاسیا 2015 لەگەڵ باشترین هەڵبژاردەی خاوەن پلەی سێیەم لە هەر پێنج كۆمەڵە، بۆ ئەوەی ژمارەی هەڵبژاردەكانی جامی نەتەوەكانی ئاسیا ببێتە 16 هەڵبژاردە، كە پێشتر هەر سێ هەڵبژاردەی ژاپۆن خاوەن نازناوی پاڵەوانێتی رابردوو و ئوستراڵیا خاوەن پلەی دووەم و میواندار و كۆریای باشوور خاوەن پلەی سێیەم پاڵەوانێتیی رابردوو راستەوخۆ سەركەوتن،هەروەها كۆریای باكوور پاڵەوانی جامی تەحەددی ساڵی 2012 و پاڵەوانی جامی تەحەددی ساڵی 2014 راستەوخۆ سەردەكەون بۆ جامی نەتەوەكانی ئاسیا.
