لە دوای بردنەوەی نازناوی خولی ئیتاڵییەوە، قەرزەكانی یۆڤنتۆس كەمیان كردووە

لە دوای بردنەوەی نازناوی خولی ئیتاڵییەوە، قەرزەكانی یۆڤنتۆس كەمیان كردووە
زیانەكانی یانەی یۆڤنتۆسی ئیتاڵی بۆ نیوە كەمی كرد دوای ئەوەی لە كۆتایی وەرزی رابردوودا یانەی ناوبراو نازناوی خولی ئیتاڵی بەدەستهێنا بەبێ ئەوەی هیچ دۆڕانێك لەو وەرزەدا بچێژێت.
بردنەوەی نازناوی خولی ئیتاڵی لە وەرزی 2011-2012 دەستەبەری سەركەوتنی ئەو یانەیەی شاری تۆرینۆی ئیتاڵی بۆ خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە وەرزی ئەمساڵدا مسۆگەر كرد.
زیانەكانی یانەكە تا رۆژی 30 یۆنیۆی ساڵی رابردوو گەیشتووتە 48 ملیۆن یۆرۆ كە دەكاتە 64 ملیۆن دۆلار، دوای ئەوەی زیانەكانی لە وەرزی 2010-2011 گەیشتبووە 995.4 ملیۆن یۆرۆ لەو وەرزەدا.
ئێستا یانەی یۆڤنتۆس لە یاریگایەكدا یاریدەكات كە توانای جێبوونەوەی 41 هەزار هاندەری هەیە.
یۆڤنتۆس درەوشانەوەی خۆی بەدەستهێنایەوە دوای ئەوەی لە وەرزی 2006 بەهۆی دەستكاریكردنی ئەنجامی یارییەكانی خولی ئیتاڵی سزا درا بە دابەزاندن بۆ ریزی پلە یەكی ئیتاڵی.
Top