پاریس سانجێرمان داوای بنزیمە دەكات بە 50 ملیۆن یۆرۆ
ئەنچیلۆتی ئێستا لە یانەكەیدا هەریەك لە ئیبرا و لاڤیتزی و مینێز و پاستۆری و نینێی هەیە كە توانای یاریكردن لە هێڵی پێشەوەی هێرشبردنیان هەیە، بەڵام ئەو هێرشبەرێكی ناو سندووقی دەوێت كە هاوتای ئیبرا توانای هێرشبەرانەی یانەكە بەهێزتر بكات.
دیڤینسا سەنترال ئاشكرای كردووە كە یانەی پاریس سانجێرمان لەسەر ئەو داوایەی ئەنچیلۆتی بڕیاری گیرسانەوە لەسەر كەریم بنزیمەی هێرشبەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی داوە و بۆ ئەوەش ئامادەیە ئەو یاریزانە بە 50 ملیۆن یۆرۆ بكڕێت.
رۆژنامەكە دەڵێ ئومێدی هاتنە دەرەوەی بنزیمە لە یانە فەرەنسییەكە زۆرە بەهۆی دابەزینی ئاستی لە وەرزی ئەمساڵ و بەرزبوونەوەی ئاستی گۆنزالۆ هیگواین.
