فلیچەر دەگەڕێتەوە
ئەلێكس فێرگسۆن دوێنێ هەینی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند كە فلیچەر دوای باشبوونی دۆخی تەندروستی ئەمڕۆ پەیوەندی بە پێكهاتەی سەرەكی یانەكەیەوە كردەوە.
فێرگسۆن گوتی ئەویاریزانە 28 ساڵە لە پێكهاتەی یانەكەدا دەبێت بۆ یارییەكەی سبەی، ئەوە هەلێكی باشە بۆ گەڕانەوە و بەدەستهێنانەوەی متمانە بۆ ئەو هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازم.
فێرگسۆن هەروەها فلیچەری خستە لیستی یاریزانانی یانەكەیەوە كە بەشداری لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەكەن و دوا یاری كە فلیچەر بەشداری تێدا كرد یاری نێوان مان یو بەنفیكای پورتوگالی بوو لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە تشرینی دووەمی رابردوو.
