هەڵبژاردەی سلێمانی بەشداری ماراسۆنی بەیروتی نێودەوڵەتی دەكات
عاسی فەتاح وەیسی سەرۆكی یەكێتی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی كوردستان ئەوەی ئاشكرا كردكەوا ئێمە بەفەرمی داوەتنامەی ئەو ماراسۆنەمان بەدەست گەیشتووەو وەك ساڵانی ڕابردوو بە ژمارەیەك یاریزانەوە بەشداریدەكەین .
سەرۆكی یەكێتی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی كوردستان سەبارەت بەو یاریزانانەی دەبنە نوێنەری هەڵبژاردەی سلێمانی وتی، لە پەراوێزی پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی كوردستان ڕاكردنێكی 5000 مەتری ئەنجامدەدرێت و لەو ڕوانگەیەشەوە یاریزانە سەركەوتووەكان دیاریدەكەین .
ماراسۆنی (بەیروتی نێودەوڵەتی) ساڵانە لە بەیروتی پایتەختی لوبنان ئەنجام دەدرێت ئەمساڵیش بڕیارە لە 11\11 بە ڕێوەبچێت كە بەشداربوون بە شێوازێكی كراوە بەشداردەبن و ساڵانەش زیاتر لە 40 هەزار كەس لە 100 وڵاتی جیاوە لە ئاست و تەمەن جیاوازەكان بەشدار دەبن .
