كوردێك بەشداری پاڵەوانێتی عەرەب لە تۆپی سەرمێز دەكات

كوردێك بەشداری پاڵەوانێتی عەرەب لە تۆپی سەرمێز دەكات
یاریزانێكی تیپی تۆپی سەرمێزی یانەی ئاشتی شاری سلێمانی و هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتوانی عێراق یاوەری هەڵبژاردەكەی بۆ پاڵەوانێنێتی عەرەبی بۆ تۆپی سەرمێز دەكات كە بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا لە وڵاتی كوەیت بەڕێوەبچێت.
شاد ئەبو بەكری (١٧ ساڵ) كە ماوەی ٥ ساڵە دەستی بە یاریكردن كردووە لە سەنتەری گەنجان دواتر بۆ ماوەی سێ ساڵ ڕووی لە یانەی سلێمانی كرد پاشان چووە یانەی ئاشتی بە هۆی ئەو ئاستە باشەی نواندوێتی لە ئێستادا لە ئاستی تازە پێگەیشتوان بەرگری لە هەڵبژاردەی عێراق دەكات.
شاد سەبارەت بە دواین ئامادەكاری خۆی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی» رۆژانە لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراقدا كە بەسەرپەرشتی راهێنەری بەتوانا ئاخا جەمیل كە راهێنەری تۆپی سەر مێزی سنەیە و ئێستا راهێنەری هەڵبژاردەی عێراقە رۆژانە لە ٢ كاتی جیاوازا راهێنان دەكەین و ماوەی هەفتەیەكیشە مەشقەكانمان چڕتر كردۆتەوە بۆ بەشداریكردن لە پاڵەوانێتی عەرەبی لە وڵاتی كوەیت».
شاد وتیشی، بە ورەیەكی بەرزەوە بەشداری ئەو پاڵەوانێتیە دەكەم چونكە تاكە یاریزانم لە ئاستی تازەپێگەیشتوان كە وەك كوردێك هەڵبژێردراوم بۆیە چاوەڕوانی بەدەست هێنانی ئەنجامێكی چاوەڕوانكراوم لێدەكرێت.
Top