ئینێستا تووشی پێكان دێت
ئینێستای باشترین یاریزانی ئەمساڵی ئەوروپا لە یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی جۆرجیا و ئیسپانیا تووشی پێكان هات لە قاچیدا.
بڵاوكراوەی یانەكە ئاشكرای كردووە كە ئینێستا بۆ ماوەی 10 تا 15 رۆژ بەشداری یارییەكانی یانەكەی نەكات و بەوەش ئەو یاریزانە لە یاری یانەكەی بەرامبەر گیتافی لە هەفتەی چوارەمی خولی ئیسپانی یاری ناكات، ئەمە جیا لە یەكەم یاری بەرشەلۆنە لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرامبەر سپارتاك مۆسكۆی رووسی.
لەلایەكی ترەوە خۆردی ئەلبای بەرگریكەری راستی یانەكە نەیتوانی بەشداری مەشقەكانی دوێنێی یانەكەی بكات بەهۆی نەخۆشكەوتنەوە.
دوای سێ گەڕی لالیگا بەرشەلۆنە پێشەنگی گرتووە بە 9 خاڵ و 5 خاڵی تەواو لە پێش ریال مەدریدی هەڵگری نازناوی خولەكەوەیە.
