رۆناڵدۆ گەڕایەوە مەشقەكانی ریال مەدرید

رۆناڵدۆ گەڕایەوە مەشقەكانی ریال مەدرید
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بۆ یەكەمجار دوای لێدوانە مشتومڕهێنەكانی گەڕایەوە مەشقەكانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دوای ئەوەی بەشداری لە دوو یاری هەڵبژاردەی پورتوگال كرد لە پاڵاوتنەكانی مۆندیالی 2014ی بەرازیل.
ئەمە یەكەمین مەشقی رۆناڵدۆیە لەگەڵ یانەكەی دوای ئەوەی لە لێدوانێكی مشتومڕهێندا گوتی هەست بە دڵتەنگی دەكات و یانەكەی هۆكاری ئەو دڵتەنگییەی دەزانێت.
زۆرینەی یاریزانانی ریال مەدرید بەشداری مەشقەكانی یانەكەیان كرد لەگەڵ رۆی فاریای راهێنەری توانای جەستەیی كە سەرپەرشتی مەشقەكانی كرد.
لە مەشقەكاندا هەردوو یاریزانی ئەرجەنتینی ئەنخیل دی ماریا و گۆنزالۆ هیگواین بەشدارییان نەكرد لەبەرئەوەی لە كاتێكی درەنگی شەوی پێشتردا لە یاریی ئەرجەنتین و پیرۆ بەشدار بوون.
Top