ئەرسناڵ داوای درۆگبا دەكات
ئەو ئەستێرە ئیڤوارییە كە لە كۆتایی وەرزی رابردوودا پەیوەندی بە یانەی دالیانی چینییەوە كرد، پەیوەندی لەگەڵ یانەكەیدا باش نییە و ئەوەش ئەگەری زۆری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەدا هێناوەتە ئاراوە.
درۆگبا وەرزی رابردوو پێشەوایەتی چێڵسی ئینگلیزی كرد بۆ بردنەوەی نازناوی جامی ئینگلتەرا و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بۆ یەكەمجار لە مێژووی خۆیدا.
رۆژنامەی دەیلی میرۆر ئاشكرای كردووە ئارسن ڤینگەری راهێنەری ئەرسناڵ پێی وایە پێویستی بە هێرشبەرێكی قاڵ و بە ئەزموون هەیە بۆ یەكلاكردنەوەی چارەنووسی هەندێك یاری.
