براندیلی: پێویستمان بە كاتی زیاترە

براندیلی: پێویستمان بە كاتی زیاترە
چیزاری براندیلی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا گوتی هەڵبژاردەكەی پێویستی بە كاتی زیاترە بۆ باشبوونی ئاستی.
براندیلی لەبارەی ئاستی تیپەكەیەوە لە دوو یاری رابردوویدا لە چوارچێوەی پاڵاوتنەكانی ئەوروپا بۆ گەیشتنە مۆندیالی 2014ی بەرازیل گوتی لەگەڵ تێپەڕینی كاتدا ئاستمان باشتر دەبێت.
لەم هەفتەیەدا ئیتاڵیا دوو یاری لە پاڵاوتنەكاندا ئەنجامدا كە لە یەكەمیاندا لەگەڵ بولگاریا یەكسان بوو 2-2 و لە دووەمیاندا لە ماڵتای بردەوە 2-0.
لە هەردوو یاریدا ئیتاڵیا ئاستی وەك پێویست نەبوو.
براندیلی لەبارەی ئەو رەخنەی زۆری لە ئاستی هەڵبژاردەكە گیرا لە دوو یاری پێشوویدا گوتی پێم وایە لە یاری دووەمدا ئاستێكی زۆر باشترمان هەبوو لە یاری یەكەم، شێوازی خۆمان بەسەر یارییەكەدا زاڵكرد و ئەوەی گرنگ بوو بەدەستمان هێنا.
هەروەها گوتی لەگەڵ تێپەڕینی كاتدا ئاستی خۆمان پەرە پێدەدەین، تەنیا پێویستیمان بە كات هەیە.
Top