بنزیمە بەڵێنی بەرزكردنەوەی ئاستی خۆی دەدات
بنزیمە لە یارییەكانی ئەمساڵی ریال مەدریدا ئاستی وەك پێویست نەبووە و هەر ئەوەش وایكردووە مۆرینۆ زۆرینەی كات بیكاتە یاریزانی یەدەگ، بە تایبەت كە درەوشانەوەی هیگواین و تۆماركردنی گۆڵ لە سێ یاری لەسەریەكی یانەكەدا، ماوەی بۆ درەوشانەوەی بنزیمە نەهێشتووەتەوە.
زێدانی بەڕێوەبەری وەرزشی لە یانەی ریال مەدرید گوتی بنزیمە پێویستی بە هەندێك كات هەیە بۆ ئەوەی بگاتەوە ئاستی بەرزی خۆی، هەمووان دەزانن ئەو یاریزانێكی مەزنە و توانایەكی گەورەی هەیە، ئەوەی پێویستی پێیەتی كاری زیاترە.
بنزیمە لە وەڵامی قسەكانی زێداندا و لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی لوپاریزیانی فەرەنسی گوتی بە هەموو توانای خۆمەوە هەوڵدەدەم بگەمە بەرزترین ئاستی خۆم، بەڵێنیش بە هەمووان دەدەم توانایەكی بێوێنە پێشان بدەم.
