كاگاوا: پێكانەكەم جێگەی مەترسی نییە
كاگاوا لە یاریی پێشووی هەڵبژاردەی ژاپۆندا تووشی پێكان هات و بەو هۆیەوە بەشداری ئەو یارییەی نەكرد كە تێیدا هەڵبژاردەكەی لە هەڵبژاردەی عێراقی بردەوە 1-0.
كاگاوا گوتی تەنیا هەست بە هەندێك ئازار دەكەم لە پشتمدا و پێم وانییە پێكانەكەم قورس بێت.
ئەو یاریزانە لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی نیكان سپۆرتی ژاپۆنی گوتی پێویستم بە كاتی زۆر نییە بۆ چاكبوونەوە لە پێكانەكەم و بە زووترین كات دەگەڕێمەوە ریزی مانچستەر یونایتد و دەست بە یاریكردن دەكەمەوە.
