هەولێر باوەش بۆپاڵەوانێتی شەتڕەنجی كچان دەكاتەوە
11 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا)- بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردن و پێشخستنی یاری شەتڕەنج لە كوردستان و وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆی یەكێتی شەتڕەنجی كوردستان بەنیازە لە 13ی ئەم مانگە پاڵەوانێتی شەتڕەنجی یانە پلە نایابەكانی كوردستان بۆئاستی كوڕان ئەنجام بدات، لەم بارەشەوە بۆفایلی وەرزشی گۆڤاری گوڵان ئازادسابیر سەرۆكی یەكێتی شەتڕەنجی كوردستان گوتی " ئێمە وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆمان بەنیازین لە 13ی ئەم مانگە لە شاری هەولێر پاڵەوانێتی شەتڕەنجی یانە پلە نایابەكانی كوردستان لە ئاستی كچان ئەنجام بدەین، كەبڕیارەهەریەك لە یانەكانی (دهۆك، برایەتی، گارە، خانزاد، پێشمەرگەی سلێمانی، ئەكاد) بەشداری ئەم پاڵەوانێتیە بكەن، گوتیشی یارییەكانیش بەشێوازی سیستەمی سویسری بەڕێوە دەچێت بەخولێكی یەك قۆناغی هەر یانەیەك زۆترین خاڵ كۆبكاتەوە لە پاڵەوانێتیەكە نازناوی خولەكە بەدەست دەهێنێت گوتیشی هەر یانەیەك دەتوا بە پێنج یاریزانی كچ بەشداری پاڵەوانێتیەكە بكات، گوتیشی ئەم پاڵەوانێتیە بۆماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت گوتیشی بەهۆی بەرزی ئاستی كچە یاریزانەكانمان لەسەر ئاستی ئاسیا وعێراق لەم براوایەم ئەنجامیان بەرچاو بێت ململانێ بەهێز لە نێوان یاریزانانی تیپەكان هەبێت.
