پایسكیلسواری برایەتی بەشداری لەپاڵەوانیەتی مازەندەرانی نێودەوڵەتی دەكەن
11 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا)- پاش ئەو ئەنجامە باشانەی پایسكیلسوارانی برایەتی لە وەرزی (2012 ) بەدەستیان هێنا وتوانیان ببنە پاڵەوانی عێراق بۆ ئاستی لاوان وكچان بەبێ ركابەر، یەكێتی پایسكیلسواری عێراق داوەتنامەیەكی لە پاڵەوانیەتی مازەندەرانی نێوەدەوڵەتی پێگەیشتووە بۆ بەشداریكردن لەم پاڵەوانێتیەیە كەبڕیارە لە كۆتایی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، لەلای خۆشیە یەكێتی ناوبرا و بەهۆی ئاست وئەنجامە باشەكانی لاوانی پایسكیلسواری برایەتی لە وەرزی ئەم ساڵ، تیپی پایسكیلسواری لاوانی یانەی برایەتی دەست نیشان كرد بۆ نوێنەرایەتی عێراق بۆ ئەم پاڵەوانیەتیە نێودەوڵەتیە،
جێگای ئاماژەپێكردنە بڕیارە ئەم پاڵەوانیەتیە لە رێككەوتی 27-9-2012 لە شاری مازەندەرانی وڵاتی ئێران بەڕێوە بچێت.
