گیگز: ڤان پێرسی زیاتر لە نازناوەکان نزیکمان دەخاتەوە
گیگز هەروەها گوتی وەرزی رابردوو نازناوەکەمان بە جیاوازیی گۆڵ دۆڕاند، هیوادارین ئەمساڵ ئەوە دووبارە نەبێتەوە، چونکە ڤان پێرسی ئاستێکی جیهانیی هەیە و دەستی باڵای هەیە لە تۆمارکردنی ژمارەیەکی زۆری گۆڵدا و ئەوەش وادەکات ئێمە دڵنیاتر بین لە بردنەوەی نازناوەکان.
هەروەها گوتی سیاسەتی راهێنەری تیپەکە لە 10 ساڵی رابردوودا بریتی بووە لە کڕینی یاریزانی لاو و گەشەپێدانیان وەک رۆناڵدۆ و روونی، بەڵام ڤان پێرسی بۆخۆی یاریزانێکە لە ئاستی جیهاندا و یەکێکە لە ئەستێرە دیارەکانی تۆپی پێ، لەبەرئەوە پێم وایە ئەو لە یارییەکانی داهاتوودا خزمەتی زۆر گەورەمان دەکات و ئەوەی لە داهاتوودا دەیبینین زۆر باشتر دەبێت.
