لە زستاندا ئینتەرمیلان چاودێری 4 هێرشبەر دەکات
ستراماچۆنی راهێنەری گەنجی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی پێشتر داوای کردبوو یانەکەی هاوبەشێکی بە توانا بۆ دیگۆ میلیتۆی هێرشبەری ئەرجەنتینی پەیدا بکات، بەڵام پارە و کات رێگەی نەدا مۆراتی ئەو داواکارییە جێبەجێ بکات.
تۆڕی میدیاسێت گوتی ستراماچۆنی داوایکردووە یانەکەی یەکێک لەو چوار هێرشبەرە هەڵبژێرێت کە بریتین لە ئابیل هرناندێز لە یانەی پالێرمۆ، مۆریسیۆ بینیلا لە یانەی کالیاری، فابیۆ کوالیارێلا لە یانەی یۆڤنتۆس و فلۆکاری هێرشبەری یانەی لازیۆ.
یانەی ئینتەر ئێستا لە هێڵی هێرشبەریدا هەریەک لە پالاسیۆ و کاسانۆ و میلیتۆی هەیە، جگە لە یاریزانی گەنجی رۆمانی دینیس ئەلبیک.
