رۆناڵدۆ: کاسیاس شایستەی تۆپی زێڕینە

رۆناڵدۆ: کاسیاس شایستەی تۆپی زێڕینە
رۆناڵدۆی دیاردەی بەرازیلی گوتی ئیکەر کاسیاس شیاوترین کەسە بۆ ئەوەی ئەمساڵ نازناوی باشترین یاریزانی جیهان وەربگرێت.
رۆناڵدۆی بەرازیلی گوتی کاسیاس شایستەی ئەوەیە ئەمساڵ بە باشترین یاریزانی 2012 هەڵبژێردرێت، کەسی تر نییە لە پێش ئەوەوە.
رۆناڵدۆ لە لێددوانی بۆ رۆژنامەی ئەبۆلای پورتوگالی گوتی کریستیانۆ ئاستێکی نایابی لە وەرزی رابردوو و ئەمساڵیش لەگەڵ ریال مەدرید پێشکەشکردووە، بەڵام کاسیاس نموونەیی بووە و بە ئاسانی هەموو کاتێک کاسیاسێکت دەست ناکەوێت.
هەروەها روونیکردەوە کە کاسیاس ساڵی رابردوو چەندین نازناوی بەدەستهێناوە، وەک خولی ئیسپانی و جامی سوپەری ئیسپانی لەگەڵ ریال مەدرید و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا، لەبەرئەوە کەسی تر شایستەی ئەو نازناوە نییە.
هێرشبەرەکەی پێشووی بەرازیل گوتی ئەگەر هەق مابێت و دادوەری باڵا بێت، پێم وانییە رکابەری کاسیاس میسی بێت.
Top