مایکۆن: ستی نازناوی ئەوروپی دەباتەوە
مایکۆن کە لە دوا رۆژەکانی ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵدا پەیوەندی بە ستییەوە کرد لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی دەیلی میرۆری بەریتانی گوتی ستیم بە ویستی خۆم هەڵبژارد و نەک شتێکی تری وەک پارە، هەرگیز بیرم لە پارە نەکردووەتەوە.
پێشتر دەگوترا کە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی هەوڵی کڕینی مایکۆنی داوە، بەڵام کەمیی ئەو پارەیەی بۆ کڕینی ئەو یاریزانە داویەتی بووەتە هۆی سەرنەگرتنی دەستەوارەکە.
مایکۆن دووپاتیکردەوە کە هاتووەتە ستی بۆ ئەوەی یاریزانێکی سەرەکی بێت نەک یاریزانی یەدەگ.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە پێشبینی دەکات یانەکەی ئەمساڵ یان ساڵی داهاتوو نازناوێکی ئەوروپی بەدەست بێنێت و روونیکردەوە کە دەیەوێ لەو دەستکەوتەدا رۆڵی بەرچاوی هەبێت.
