مۆرینۆ: برووسیا دۆرتمۆند مەترسیدارترین رکابەرمانە
هەردوو یانە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لەگەڵ یانەکانی مانچستەر ستی ئینگلیزی و ئەیاکس ئەمستردامی هۆڵەندی لە یەک کۆمەڵەدا یاری دەکەن.
مۆرینۆ لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی گوتی دۆرتمۆند دیارترین رکابەرمانە نەک مانچستەر ستی، چونکە دۆرتمۆند تیپێکی نایاب و رێکخراوە و ژمارەیەکی باشی یاریزانی ئەڵمانی و نێودەوڵەتی هەیە.
مۆرینۆ هەروەها گوتی جیا لە ئاستی تیپەکە و توانای یاریزانەکانی، دۆرتمۆند یاریگایەکی سەرنجڕاکێش و ژمارەیەکی زۆری هاندەری بە توانای هەیە کە کاری تیپەکانی بەرامبەر لەو یاریگایەدا قورس دەکەن.
