تیپی دووەمی هەولێر تووشی یەکەم دۆران هات لە تورکیا

تیپی دووەمی هەولێر تووشی یەکەم دۆران هات لە تورکیا
دوای ئەوەی تیپی دووەمی یانەی هەولێر بەمەبەستی ئەنجامدانی ئۆردوگایەکی مەشقی رووی لە شاری ئەزمیت کۆجعلی کرد، لەم ئۆردوگا مەشقیە دەستەی راهێنەرانی یانەکە رۆژانە دوو یەکی مەشقی بەیانیان و ئێواران لە یاریگەی هۆتیلی گرین پارک ئەنجام دەدەن.
رۆژی شەممە 8ی سیبتمبر یانەی هەولێر یەکەم یاری دۆستانەی خۆی لەگەڵ یانەی ڤیفا تورکیش، کە لە پلەی دووی خولی تورکیا یاری دەکات ئەنجام دا.
لەم یارییە دۆستانەدا یانەی هەولێر بە ئەنجامی (2-1) گۆڵ تووشی دۆران هات، تاکو گۆڵی یانەی هەولێر لە رێگەی یاریزان رامیار ئازاد تۆمار کرا.
وا بڕیارە یانەی هەولێر رۆژی دووشەممە 10ی سیبمتبر دووەم یاری دۆستانەی خۆی بەرانبەر یانەی سوادیە سپۆرت تورکیا، کە لە پلەی دووی تورکیا یاری دەکات ئەنجام بدات، رۆژی سێشەممە 11ی سیبمتبر شاندی یانەی هەولێر دەگەرێتەوە شاری هەولێر.
جێگەی باسە شاندەکە لە 34 کەس پێکهاتووە، بەمشێوەیە.
(نەوزاد حەمەد (سەرۆک شاند)، سەمیر سدیق (راهێنەر)، ئەبو بەکر ئەنوەر (یاریدەدەری راهێنەر)، کەیفی عەبدولرەحمان (یاریدەدەری راهێنەر)، عەبدولخالق محەمەد (راهێنەری گۆڵچی)، ئیدریس عیزەت (کارگێری)، سەڵاح مستەفا (چارەسەرکەر)، مەلا ئەمین سەبری (وێنەگری فۆتۆگراف)، شێرزاد محەمەد (شۆفێر)، یاریزانان (هەروامان رزگار، رێمان عەبدوڵڵا، بارزان یوسف، عیماد ئەسعەد، محەمەد خالد، شێرزاد محەمەد، نیاز محەمەد، ئامانج کەریم، موحسین تەها، هێمن فوئاد، دیدار ئەحمەد، ئیڤان خالد، تاڵب رەقیب، ئارام سلێمان، شڤان رەقیب، حەیدەر قارمان (شوان مامۆ)، کەرمانج قادر، سیروان خدر، رێکان دروێش، رامیار ئازاد، هۆزان جەمیل، عومەر مویەد، نوزاد شێرزاد، فەرهەنگ وریا، دڵدار خدر).
فۆتۆ: مەلا ئەمین سەبری (تورکیا)
Top