ڤان پێرسی خەون بە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاوە دەبینێت
ڤان پێرسی لە هاوینی ئەمساڵدا بە بڕی 30 ملیۆن پاوەند لە یانەی ئەرسناڵەوە پەیوەندی بە یانەی مانچستەر یونایتدەوە کرد و سەرەتایەکی زۆر باشی لەگەڵ ئەو یانەیە لە خولی ئینگلیزیدا پێشکەش کردووە.
ئەو یاریزانە لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی زە تەلەگرافی بەریتانی گوتی ئەو خەون بە بردنەوەی هەردوو نازناوی خولی نایابی ئینگلیزی و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاوە دەبینێت.
هێرشبەرە هۆڵەندییەکە دووپاتیکردەوە ئاستی تیپەکە و توانا و لێهاتوویی سێر ئەلێکس فێرگسۆنی راهێنەری یانەکە، وادەکات بەدیهاتنی ئەو خەونە ئاسان بێت، بە تایبەت کە پێشتر چەند جارێک یانەکە ئەو نازناوەی بەدەست هێناوە.
ڤان پێرسی روونیکردەوە کە خۆی و هاوڕێکانی بەڵێنی ئەوەیان داوە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا تا ئەوپەڕی سنوورەکان بڕۆن و پێویستیان بەوەیە ئەو نازناوە بەدەست بێنن.
