پێکانی رۆسی ترسی لە رۆمادا دروستکردووە
یانەی رۆما لە سەر ماڵپەری خۆی لە تۆڕی ئینتەرنێت بڵاوکراوەیەکی دەرکرد کە تێیدا دەڵێ ئومێد دەکەین رۆسی بچێتە سەر راستە رێی چاکبوونەوە لە پێکانەکەی.
یانەکە لە یارییەکانی ئەم وەرزەیدا پشتی زۆر بە ئاستی دی رۆسی دەبەستێت، بە تایبەت کە ئەو یاریزانە بە یەکێک لە باشترین یاریزانانی ناوەڕاستی بەرگری لە جیهان دادەنرێت.
یانەی رۆما هەروەها ئاشکرای کردووە کە لە چەند رۆژی داهاتوودا پشکنینی تەواو بۆ دۆخی دی رۆسی دەکات بۆ دڵنیابوونەوە لە دۆخی پێکانەکەی.
سەرچاوەکان ئاشکرایان کردووە ئەو یاریزانە لانی کەم پێویستی بە 4 هەفتە چارەسەر و پشوو هەیە بۆ چاکبوونەوە لە پێکانەکەی.
یانەی رۆما نەیشاردووەتەوە کە پزیشکی یانەکە هەست بە دڵەڕاوکێ دەکات لە دۆخی تەندروستی رۆسی.
