مینیزیس بەرگری لە نیمار دەکات
نیمار دوای یاری دۆستانەی نێوان بەرازیل و باشووری ئەفەریقا کە بەرازیل یارییەکەی 1-0 بردەوە، رووبەڕووی رەخنە و هێرش و ناڕەزایی هاندەرانی بەرازیل بووەوە بەهۆی ئاستی خراپی لە یارییەکەدا.
مانۆ دووپاتیکردەوە کە هەڵبژاردەی سامپا بایەخێکی زۆر لە نیماردا دەبینێتەوە و گوتی پێویستە بە هێمنی قسە لەسەر نیمار بکەین، ئەو باشترین یاریزانی ئێستای بەرازیلە و ناکرێ بەو شێوەیە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، ناکرێ جەماوەر وا بکات نیمار و یاریزانانی تری هەڵبژاردەکە لەدەست بدەین، چونکە ئەوان باشترینەکانی ئێمەن و پشتی زۆریان پێدەبەستین.
راهێنەری بەرازیل دووپاتیکردەوە کە نیمار هێشتا گەنجە و پێویستی بە پشتگیری هەیە. ئەو روونیکردەوە کە نیمار تازە لە نەخۆشیی چاکبووەتەوە و هێشتا توانای خۆی وەک پێویست بەدەست نەهێناوەتەوە، لەبەرئەوە ناکرێ چاوەڕێ بکەین لە هەموو یارییەکدا سوپەرمان بێت.
