براندیلی: ئیتاڵیا ناسنامەی خۆی ونکردووە
ئیتاڵیا لەگەڵ بولگاریا یەکسان بوو 2-2 لە یەکەمین یاری هەردوو هەڵبژاردە لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2014ی بەرازیل و ئەوەش ئەنجامێکی خراپە بۆ دووەمی ئەوروپا.
براندیلی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا گوتی جارێکی تر سەیری یارییەکەم کردەوە و هەندێک تێبینیم لەسەر ئاستی خراپی هەڵبژاردەکە هەبوو، ئێمە لە ژێر فشارێکی زۆردا بووین و ناسنامەیەکی روونمان نەبوو، دەبێ ئەو ناسنامەیە بەدەست بێنینەوە.
هەروەها گوتی کاتێکی زۆرمان لەبەردەستدا نییە، دوای چەند رۆژێکی تر بەرامبەر بولگاریا یاری دەکەین.
راهێنەری ئیتاڵیا دووپاتیکردەوە کە گۆڕانکاری ریشەیی لە پێکهاتەی هەڵبژاردەکەیدا ناکات، بەڵام پێویستە لە ئاستی تیپەکەی ورد بێتەوە لە پێناو باشترکردنیدا و لەوەش گرنگتر ئەوەیە خراپیی تەکتیکی خۆی لە بیر بکات و ئاستێکی جیاوازتر پێشان بدات.
