تۆرێس بچووکترین یاریزانی ئیسپانییە 100 یاریی کردووە
ئەو نازناوەی تۆرێس لە یاری دۆستانەی نێوان هەڵبژاردەی ئیسپانیا و هەڵبژاردەی سعوودییە هات کە 5-0 لە بەرژەوەندی پاڵەوانی جیهان کۆتایی هات.
تۆرێسی 28 ساڵ چووە نێو لیستی یاریزانی یانەی 100 کە پێشتر هەریەک لە ئیکەر کاسیاس 138 یاری و ئەندۆنی زۆبیزارێتا 126 یاری و چاڤی هێرناندێز 115 یاری و چابی ئەلۆنسۆ 103 یاری و رائول گۆنزالیس 102 یارییان تێدا کردووە، بەڵام تۆرێس بچووکترینیانە لە رووی تەمەنەوە.
دیل پۆسکی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا پێکهاتەیەکی تێکەڵ لە یاریزانانی سەرەکی و یەدەگی بۆ یارییەکەی سعوودییە هەڵبژارد کە لە یەدەگەکان هەریەک لە ڤیکتۆر ڤاڵدێس، خوانفران، ئەلبیۆل، پیکێ، مۆنریال، بۆسکیچ، کازۆرلا، فابریگاس، پیدرۆ و تۆرێس بووم.
هەرچی یاریزانە سەرەکییەکانە کە بە شێوەی یەدەگ بەشدارییان کرد بریتیبوون لە کاسیاس، ئەربیلوا، رامۆس، خۆردی ئەلبا، چابی ئەلۆنسۆ، چاڤی هرناندێز، ئینێستا و داڤید ڤیا پێکهاتبوون.
