فێرگسۆن هەوڵی هێنانی گواردیۆلا دەدات

فێرگسۆن هەوڵی هێنانی گواردیۆلا دەدات
سەرچاوە رۆژنامەوانییەکان ئاشکرایان کردووە سێر ئەلێکس فێرگسۆنی راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی چاوی بە پیپ گواردیۆلای راهێنەری پێشووی بەرشەلۆنە کردووە و داوای لێکردووە ساڵی داهاتوو مەشقدانی شەیتانە سوورەکان لە ئەستۆ بگرێت.
بەپێی ئەو سەرچاوە رۆژنامەوانییانە، سێر جەختی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە یانەکەی دەیەوێ لە هاوینی داهاتوەوە گرێبەستی لەگەڵدا بکات و ببێتە کارمەنێکی یانەکە، تا ئەگەر ئەو خۆی (واتە فێرگسۆن) هەرکاتێک وازی هێنا، دەستبەجێ گواردیۆلا جێگای بگرێتەوە.
زۆر سەرچاوەی رۆژنامەوانی باسی ئەوە دەکەن کە فێرگسۆن بیر لەوە دەکاتەوە لە کۆتایی وەرزی ئەمساڵدا واز لە مەشقدانی یانەی مان یو بێنێت، بەڵام هەندێکی تریش دەڵێن فێرگسۆن ساڵێکی تریش دەمێنێتەوە و ئنجا دەڕوات و بۆ ئەوەش دەیەوێ لە ئێستاوە دڵنیا بێت لەوەی کێ جێگای دەگرێتەوە.
فێرگسۆن چەند جارێک ئاشکرای کردووە کە شیاوترین کەسان بۆ جێگرتنەوەی ئەو لە راهێنانی مان یو گواردیۆلا و مۆرینۆ.
Top