13ی ئەم مانگە پاڵەوانێتیی شەترەنجی یانەكانی كوردستان بەڕێوەدەچێت

13ی ئەم مانگە پاڵەوانێتیی شەترەنجی یانەكانی كوردستان بەڕێوەدەچێت
بەمەبەستی زیاتر خزمەت كردن و پێشخستنی یاریی شەترەنج لە كوردستاندا و وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆی یەكێتیی شەترەنجی كوردستان بەنیازە لە 13ی ئەم مانگەدا پاڵەوانێتیی شەترەنجی یانە پلە نایابەكانی كوردستان بۆ ئاستی كوڕان ئەنجام بدات، لەم بارەشەوە بۆ فایلی وەرزشی گۆڤاری گوڵان ئازادسابیر سەرۆكی یەكێتیی شەترەنجی كوردستان گوتی « ئێمە وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆمان بەنیازین لە 13ی ئەم مانگەدا پاڵەوانێتیی شەترەنجی یانە پلە نایابەكانی كوردستان ئەنجام بدەین، كە بڕیارە 12 یانەی شارەكانی كوردستان بەشداری تێدا بكەن، گوتیشی یارییەكانیش بەشێوازی سیستەمی سویسری بەڕێوە دەچن و بە 7خول، لەم پاڵەوانێتییەدا دوای تەواوبوونی سەرجەم یارییەكان بە ئەنجامی گشتی دوو یانە دادەبەزنە ریزی یانە پلە یەكەكانی كوردستان، ئێمەش ئامادەكاریی باشمان كردووە و هەوڵ دەدەین بە باشترین شێوە ئەم پاڵەوانێتییە بەڕێوەببەین، پێشبینیش دەكەین یانەكان بتوانن ڕكابەرێكی باشی یەكدی بكەن لەسەر نازناوی خولەكە.
Top