شۆماخر پەشیمان نییە لە گەڕانەوەی بۆ پێشبڕكێیەكانی فۆرملا یەك
لەمبارەیەوە مایكل شۆماخر دەڵێت: بەهیچ شێوەیەك پەشیمان نیم، كە دووبارە گەڕامەوە ركابەرییەكانی فۆرملا یەك، چونكە لە كاتی گەڕانەوەمدا چەندین رووداوی باش لە ژیانم روویاندا، بەڵام هەست بە دڵتەنگی دەكەم، ئەگەر لەم ماوەیەدا نەمتوانیبێت پاڵەوانێتی یەكێك لە پێشبڕكێیەكان بە دەستبهێنم.
لە كۆتایی قسەكانیدا مایكل شۆماخر دەڵێت: حەزناكەم لەبارەی دوا رۆژم قسان بكەم چاوەڕوان دەبم تا گرێبەستم لەگەڵ تیپی مارسیدس تەواو دەبێت ئینجا بڕیاری كۆتایی خۆم دەدەم.
جێگەی باسە مایكل شۆماخر تەمەن 43 ساڵ یەكێكە لە باشترین شۆفێرەكانی جیهان لە پێشبڕكێكانی فۆرملا یەك و خاوەن چەندین نازناوە.
