ئەلێگری: لە سێ پلەكەی یەكەم بین باشە
ئەلێگری هەروەها گوتی لەگەڵ سەرۆك بیرلسكۆنیش بەردەوام پەیوەندیمان هەیە و باسی هەموو شتێك دەكەین.
لێدوانەكانی ئەلێگری دوای ئەو هەڵایەی رۆژنامەكانی ئیتاڵیا هات كە دووپاتی دەكەنەوە ئەو دوو كەسە كێشەیان لە نێواندا هەیە چونكە گالیانی بەر لە چەند رۆژێك وەڵامی لێدوانێكی پێشتری ئەلێگری دابووەوە.
بەر لە چەند رۆژێك گالیانی گوتی چیدی ئەلێگری نابێ گلەیی بكات و دەبێ نازناوی خولی ئیتاڵی بەدەست بێنێ، چونكە ئەو یاریزانانەی ئەمساڵ كڕیومانن، بەسن بۆ بەدەستهێنانی ئەو نازناوە.
ئەلێگری دووپاتی كردەوە كە سوورە لەسەر هەڵوێستەكەی خۆی و گوتی ئێستاش دەڵێم ئەگەر لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵدا یەكێك بین لە سێ یانە یەكەمەكەی ئیتاڵیا شتێكی زۆر باشە.
