یانەی پێشمەرگەی هەولێر یانەیەكی توركیای گۆڵباران كرد
2 ئەیلوول/سێپتێمبەر(گوڵان میدیا)-دوێنێ شەو لەیاریگای ریڤا لە شاری ئەستەمبوڵ لە درێژەی كەمپی راهێنانەكەیدا، لەیارییەكی هەڤاڵێندا یانەی پێشمەرگەی هەولێر لە یانەی جاڤێش باشی توركی بردەوە بە ئەنجامی ( 5 – 1 ) گۆڵ.
ئەوەی لە یارییەكەدا بیندرا ئاست بەرزی كوڕانی یانەی پێشمەرگەی هەولێر بوو كە توانیان بەئاست و بەئەنجام زەنگی ئاگادار كردنەوە بۆ سەرجەم یانەكانی كوردستان لێ بدەن لەسەر كێبركێ كردن لەسەر ئەنجامێكی باش لە وەرزی نوێی خولی تۆپی پێی یانە نایابەكانی كوردستان.
گۆڵەكانی یانەی پێشمەرگەی هەولێر لە رێگا یاریزانان ( هیشام هادی 2 گۆڵ، هەریەك لە یاریزانان شێرزاد محەمەد و مازن عەزیز و دیار رەحمان بە سێ گۆڵی تر ).
یانەی (جاڤێش باشی ) یانەیەكی ئاست بەرزی شاری ئەستەمبوڵە.
دوای یارییەكە نیهاد عادل سكرتێری یانەی پێشمەرگەی هەولێر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئێستا ئاست و ئەنجامێكی گەورەمان تۆماركردووە، ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت كە سوودێكی باشمان لە كەمپی راهێنانی وڵاتی توركیا دیتووە.
زیاتر گوتی، نابێت رۆڵی سەرۆكی یانەمان و جێگرەكەی لەبیر بكەین كە هەموو كات تەواوی توانایان خستووەتە گەڕ لە پێناو بەدەست هێنانی ئەنجامێكی باش، هەروەها دڵنیام ئەمساڵ لە خولی یانە نایابەكانی كوردستان تیپێكی كێبركێكار دەبین لەسەر بەدەست هێنانی نازناوی خولەكە.
هەژی گۆتنە ماوەی هەفتەیەك دەبێت یانەی پێشمەرگەی هەولێر كەمپێكی راهێنانی بۆ یاریزانانی تیپی تۆپی پێ لە وڵاتی توركیا كردووەتەوە، ئەم كەمپە تا 5ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
