بەهۆی نەشتەرگەری چاوەوە، بالۆتێلی مانگێك دوور دەكەوێتەوە

بەهۆی نەشتەرگەری چاوەوە، بالۆتێلی مانگێك دوور دەكەوێتەوە
یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزی ئاشكرای كرد ماریۆ بالۆتێلی هێرشبەری نەشتەرگەری لە چاویدا دەكات بۆ چارەسەركردنی كورت بینی و ئەوەش دەبێتە هۆی دووركەوتنەوەی ئەو یاریزانە بۆ ماوەی مانگێك و بەوەش بەشداری یاری یانەكەی بەرامبەر ریال مەدرید ناكات لە رۆژی 18ی ئەم مانگەدا.
ئەو یاریزانە سەرشێتە بەشداری هەردوو یاری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە بەرامبەر بولگاریا و ماڵتا ناكات لە پاڵاوتنەكانی ئەوروپای سەركەوتن بۆ مۆندیالی 2014ی بەرازیل كە هەفتەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.
لە خولی ئینگلیزیش ئەو یاریزانە بەشداری یاری نێوان یانەكەی و یانەی ستۆك ستی ناكات و لە یاری دوێنێی یانەكەشدا بەرامبەر كوینز پارك رینجەرز بەشداری نەكرد.
ئەو یاریزانە لە شاری بریشیای ئیتاڵی نەشتەرگەرییەكەی دەكات و بۆ ماوەی 10 رۆژ پشوو دەدات بەرلەوەی بگەڕێتەوە شاری مانچستەر و هێواش هێواش دەست بە مەشقەكانی بكاتەوە.
مانچستەر ستی دوو لە كاریگەرترین هێرشبەرانی خۆی لە ماوەی داهاتوودا لە دەست دەدات كە بریتین لە سێرجیۆ ئەگوێرۆ كە تووشی پێكان هاتووە، لەگەڵ بالۆتێلی.
Top