یۆرێنتی تووشی پێكان هاتووە
ئەتلەتیك بلباو لە یاریگای سان مامیس بەرامبەر بەلەد وەلید یاری دەكات و ئومێدی بردنەوە دەكات دوای ئەوەی لە دوو هەفتەی رابردوودا تووشی دۆڕانی قورس هات.
مارسیلۆ بێلسای راهێنەری یانەكە لیستێكی بە ناوی 19 یاریزانی بەشداری یارییەكە ئاشكرا كرد بۆ بەشداریكردن لە یارییەكەدا كە ناوی یۆرێنتی تێدا نییە بەهۆی تووشهاتنی پێكانەوە و ماندووبوونی ماسوولكەكانی قاچی چەپی. ئەمە جیا لە ئەندێر هێرێرای یاریزانی ناوەڕاستی تیپەكە.
بلباو لە هاوینی ئەمساڵدا خابی مارتینێزی ئەستێرەی ناوەڕاستی خۆی لەدەستدا بۆ یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بەرامبەر بە 40 ملیۆن یۆرۆ و یانەكە وادیارە كێشەیەكی زۆری لە نێو خۆیدا هەیە، بە تایبەت كە رازی نەبوو یۆرێنتی بفرۆشێتە یانەی یۆڤنتۆسی ئیتاڵی.
