لۆكا تۆنی: 30 گۆڵ لەگەڵ ڤیۆلادا تۆمار دەكەم
یاریزانەكەی پێشووی بایرن میونشن و یۆڤنتۆس دوای ئەوەی لە هاوینی ئەمساڵدا گەڕایەوە ریزی یانەی ڤیۆرەنتینای ئیتاڵی گوتی بۆ ئەوە هاتوومەتەوە تا پێشەنگی یانەكەم بكەم بۆ بەدەستهێنانی نازناوەكان و ركابەریكردن لەسەر هەموو ئەوەی هەیە.
هەروەها گوتی گەڕانەوەم بۆ ڤیۆرەنتینا واتە گەڕانەوەم بۆ ماڵی خۆم، هیچ كاتێك لە ئێستا دڵخۆشتر نەبووم كاتێك گەڕامەوە بۆ یانەكەم، دەمەوێ سوپاسی سەرۆكی یانەكە دیلا فالی و بەرپرسانی تر بكەم كە منیان لە بیر بوو و كاریان كرد بۆ ئەوەی بگەڕێمەوە بۆ ئەم شارە.
لۆكا تۆنی 30 ساڵ هەروەها گوتی دەمەوێ گۆڵی زیاتر تۆمار بكەم، ژمارەیەك گۆڵی زۆر كە بگاتە ئەو ژمارەیەی پێشتر كردوومە كاتێك 30 گۆڵم تۆمار كرد.
