دواجار مۆدریچ بووە مەدریدی

دواجار مۆدریچ بووە مەدریدی
هەردوو یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و تۆتنهام هۆتسپێری ئینگلیزی لە ماڵپەرەكانی خۆیاندا، گواستنەوەی لۆكا مۆدریچی كرواتییان بۆ یانەی شاهانە ئاشكرا كرد.
مۆدریچ كە ساڵی 2007 لە دینامۆزەگریبەوە پەیوەندی بەو یانە ئینگلیزییەوە كرد بەشداری 160 یاری لەگەڵ تۆتنهامدا كردووە و 16 گۆڵیشی بۆ تۆمار كردووە.
دەستەوارەی مۆدریچ كێشە و رێگرییەكی زۆری هاتە پێش بەهۆی بڕی پارەی دەستەوارەكەوە، بەڵام ریال مەدرید دوای دانووستانێكی دوورودرێژ كۆتایی بە پرۆسەی كڕینەكە هێنا.
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كردووە یانەی ریال مەدرید بڕی 35 ملیۆن یۆرۆی كاش دەداتە یانەی تۆتنهام و بۆی هەیە 7 ملیۆنی تریش بچێتە سەر دەستەوارەكە ئەگەر ئەو یاریزانە دەستكەوت لەگەڵ ئەو یانەیەدا بەدەست بێنێت و موچەی هەفتانەی 120 هەزار یۆرۆ دەبێت بۆ ماوەی 5 ساڵ.
پێشبینی دەكرێ ئەمڕۆ مۆدریچ بگاتە مەدرید بۆ ئەوەی پشكنینی پزیشكی ئەنجام بدات بەرلەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ ریال مەدرید ئیمزا بكات.
Top