كوردێك میدالیایەكی لەندەنی بەدەستهێنا

كوردێك میدالیایەكی لەندەنی بەدەستهێنا
گوڵان: كارزان كانەبی
یاریزانی بەتوانای كوردی رۆژهەلاتی ئێران لە یاری بەرز كردنەوەی قورسایی كیانووش رۆستەمی یاریزانی كوردی كرماشانی كوردستانی ئێراەن ، دوای ئەوەی لەگەڵ شاندی هەڵبژاردەی ئێران بەشداری لە ئۆڵۆمپیادی لەندەن ب كرد ، توانی یەكەم میدالیای بڕۆنزی لە كێشی 85كگم لە یاری بەرز كردنەوەی قوڕسایی بۆوڵاتی ئێران دەستەبەر بكات.دوای ئەوەی توانی ڕكابەری لەگەڵ هەریەك لە یاریزانان ئیدوادری پۆڵەندی وئایتی رووسی ملمڵانێ‌ بكات لەسەر بەدەستهێنانی میدالیاكانی ئۆڵۆمپیاد، یاریزان رۆستەمی كوڕە كوردی لەدایك بووی ساڵی 1991ی كرماشانی كوردستانی ئێرانە توانی لە نەتر 209كگم بەرز كاتەوە لە خەتفیش 171كگم بەرز بكاتەوە.
Top