كچانی دهۆك یەكەمی تێنیسی سەرزەوی بوون

كچانی دهۆك یەكەمی تێنیسی سەرزەوی بوون
گوڵان: كارزان كانەبی
بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردنی یاری تێنسی سەرزەوی بۆئاستی كچان لە شارەكانی عێراقی ، یەكێتی ناوەندی تێنسی سەرزەوی عێراقی لە شاری هەولێر لە یاریگای ئەكوا پارك پاڵەوانێتی تێنسی سەرزەوی یاریزانانی عێراقی لە ئاستی یاریزانانی تەمەن 14و16و18و پێشكەوتوانی كچان بەبەشداری 40 یاریزانی هەریەك شارەكانی هەولێر ودهۆك وسلێمانی وبەغداد وبابل وكەربەلا ودیوانیە و دیالە ئەنجامدرا بۆماوەی چوار رۆژ بەڕێوەچوو ، لە بارەی پاڵەوانێتیەكەش ئاسۆ عادل سەرۆكی یەكێتی تێنسی سەرزەوی عێراقی بۆفایلی وەرزشی گوڵان گوتی " ئێمە وەكو بەرنامەی خۆمان هەڵساین بە ئەنجامدانی پاڵەوانێتی تێنسی سەرزەوی یانەكانی عێراقی بۆئاستی كچان ، پاڵەوانێتیەكەش ئاست بەرز بوو ، ،ئەنجامی كۆتایی بەم شێوەی خوارەوەبوو.
ئاستی 14ساڵ
1-فاتیمە جیهاد-دهۆك
ئاستی 16ساڵ
1-نورجیهاد-دیالە
ئاستی 18ساڵ
1-جوان جیهاد-دهۆك
ئاستی پێشكەوتوان
1-میدیا ئاڤدەل-دهۆك
شایەنی باسە 12یاریزان بۆریزی هەڵبژاردەی عێراق دەستنیشان كران.
Top