ئەرسەلان جەلال گەڕایەوە پێشمەرگەی سلێمانی
دوای دابڕانێك بۆ ماوەی چەند ساڵێك لە ریزی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی ، ئەرسەلان جەلال یاریزانی پێشووی یانەكە و ڕاهێنەر لە ئاستەكانی تەمەن ، گەڕایەوە ریزی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی كە لەوەزری رابردوو ڕاهێنەری یانەی هەڵەبجەی شەهید بوو ، لەم بارەشەوە بۆفایلی وەرزشی گوڵان ئەرسەلان جەلال گوتی " دوای ئەوەی گرێبەستەكەم لەگەڵ یانەی هەڵەبجەی شەهید نوێ نەكردوە وبۆماوەیەك دانیشتم ، دواتریش لەگەڵ دەستەی كارگێڕی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی رێكەوتم و گەڕامەوە بۆ ریزی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی كەماوەیەكی زۆر خزمەتی ئەو یانەیەم كردوە وەكو یاریزان وڕاهێنەر بۆیە لەسەر داوای ئەوان وەكو یاریدەدەری ڕاهێنەری تۆپی پێی خولی نایابی كوردستانی یانەكە دەست بەكاربوومەوە و بڕی گرێبەستەكەشم تەنیا موچەیەكی یەك ملیۆنی مانگانیە ، هیچ بڕە پارەیەكم وەرنەگرتوە گوتیشی من یانەكە بە ماڵی خۆم دەزانم هەر بۆیەش گەڕأمەوە ریزی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
