هاینكس لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵدا بایرن میونشن جێدەهێڵێت
هاینكسی تەمەن 67 ساڵ لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەی دویچە تسایتۆنگی ئەڵمانی گوتی گرێبەستم لەگەڵ بایرن بۆ ماوەی دوو ساڵە و لە 30 یۆنیۆی 2013 كۆتایی دێت و ئەوكات بەشێكی تری ژیانم كۆتایی دێت.
هاینكس لەو كاتەوەی پۆستی راهێنانی یانەكەی بۆ سێیەم جار لە ژیانیدا وەرگرتووە، ئەگەرەكانی بەردەمی ئایندەی خۆی بە كراوەیی هێشتووەتەوە.
راهێنەرەكەی بایرن میونشن هەروەها گوتی هەرچەندە یانەكە ئاشكرای كردووە كە لە مانگی دیسەمبەر و یەناریەری داهاتوودا لەگەڵ مندا كۆدەبێتەوە، بەڵام من تەمەنم 37 ساڵ نییە تا ئەوە بكەم.
ئەگەر هاینكس سووربێت لەسەر رۆیشتن لە بایرن میونشن لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵدا، ئەوا سوور دەبێت لەسەر بردنەوەی نازناوی بۆندزلیگا لە وەرزی ئەمساڵدا، دوای ئەوەی وەرزی رابردوو پلەی دووەم و وەرزی پێشتریش پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.
وەرزی رابردوو بایرن میونشن لەگەڵ هاینكس تووشی بێئومێدییەكی زۆر هات دوای ئەوەی نازناوی خول و جامی ئەڵمانیای لەسەردەستی برووسیا دۆرتمۆند لەدەستدا و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاشی لەسەردەستی چێڵسی ئینگلیزی لەدەستدا.
